ئێران دوو به‌رپرسى ئه‌منى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئادارى 2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو به‌رپرسى ئێرانى له به‌غدان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان خه‌ریكى كۆبوونه‌وه‌ن. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕه‌كه ئیسماعیل قائانى له نه‌جه‌ف بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا. له دووشه‌ممه‌یشه‌وه حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ له ئێرانه‌وه گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
دانایى فه‌ڕ هه‌ركه گه‌یشتووه‌ته به‌غدا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى شیعه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى كردووه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان كردووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانایى فه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى فه‌رمى ده‌وڵه‌تیش كۆبێته‌وه له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركى قائانیش له به‌غدا، ماڵپه‌ڕه‌كه باسى له‌وه كردووه قائانى میكانیزمى نوێى بۆ پرۆسه‌ى سیاسى لایه و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى شیعه تاوتوێ بكات.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 13ى ئادارى 2022 به 12 مووشه‌ك سوپاى پاسداران هێرشى كرده هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده هێرشه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشێلكاریى سه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق داده‌نرێت، بۆیه هێرشه‌كه له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment