رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى: هه‌ڵوێسته لاوازه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى به ئێران ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له هه‌ڵوێستى فه‌رمى عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه رۆژى 13ى ئه‌م مانگه به مووشه‌ك له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه كرایه سه‌ر هه‌ولێر. رۆژنامه‌كه پێیوایه هه‌ڵوێستى عێراق لاوازه بۆیە له ناونیشانى راپۆرته‌كه هاتووه، "هه‌ڵوێسته كرچوكاڵه‌كانى عێراق ده‌رفه‌تى به‌رده‌وامى به ئێران ده‌دات"
له راپۆرته‌كه هاتووه، "سیاسییه عێراقییه‌كان پێیانوایه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ده‌وڵه‌ت نواندوویه‌تى بڕى وازى عێراق ده‌رده‌خات، به‌رزترینیان بانگهێشتكردنى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران بووه له عێراق. هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان له هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى سیاسى نوێى عێراق ره‌شبینین. به تایبه‌تى دواى بینینى هه‌ڵوێسته‌ى ناجێگیره‌كانى موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ى یه‌كه‌مى دوایین هه‌ڵبژاردنى عێراقه. هه‌ڵوێسته‌كه‌ى له‌وه خۆى بینیوه، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێرێت بۆ تێڕوانین له دروستى بانگه‌شه‌كانى ئێران سه‌باره‌ت به بوونى سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌كان".
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه لێدوانه‌كه‌ى سه‌عید خه‌تیب زاده گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌هێنێته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامبوونى كرد بوو. عه‌ره‌ب پێیوایه ئه‌و لێدوانه‌ى خه‌تیب زاده ده‌ریده‌خات كه ئێران چه‌نده متمانه‌ى به‌خۆى هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ژموونى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 13ى ئادارى 2022 به 12 مووشه‌ك سوپاى پاسداران هێرشى كرده هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده هێرشه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشێلكاریى سه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق داده‌نرێت، بۆیه هێرشه‌كه له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment