جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ مه‌سه‌له‌ى كاندیدبوونى گه‌ڕایه‌وه عێراق
نوچه‌نێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئادارى 2022 له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "جه‌عفه‌ر سه‌در گه‌یشتووه‌ته به‌یرووت و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق، ئه‌و به مه‌به‌ستى راسپاردنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاساى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كه سیاسه‌ته چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌نێوان به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در نامه‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یوه‌ندى به نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كرد، كه پێشتر ره‌تى ده‌كرده‌وه مالیكى له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شدار بێت. دواى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى سه‌در و مالیكى زانیارى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشنیارى بۆ سه‌در كردووه، جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكات.
جه‌عفه‌ر سه‌در باڵیۆزى عێراقه له له‌نده‌ن و ئامۆزاى موقته‌دا سه‌دره، كوڕى محه‌مه‌د باقر سه‌دره. پێشتریش له خولى 2018 ناوى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق پێشنیار كرا، به‌ڵام به هۆكارى جیاواز كاندید نه‌كرا و عادل عه‌بدولمه‌هدى بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كات.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment