د. هێرش سەید سەلیم: سووتەمەنى ئامبوڵانەسەکانیشمان بەقەرز هێناوە تەندرووستی

نوچەنێت:

جێگرى بەڕێوبەرەى گشتیى تەندروستى سلێمانى ئاشکراى دەکات، کەرتى تەندروستى لە ڕەوشێکى خراپ دایە و دەشڵێت، زۆر کەلوپەلى تەندروستیمان بەقەرز هێناوە، تەنانەت سوتەمەنی ئامبوڵانەسەکانیشمان بەقەرز هێناوە ئێستا متمانەی ئەوەمان نەماوە لەبازاڕدا بە قەرزیش بیهێنین

ئەمرۆ سێشەممە (15/ئادار/2022)،  د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت بە دەنگى ئەمەریکا ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سلێمانى پارەیەکى زۆرى کۆمپانیاکانى دەرمان قەرزارە، ئەمەیش وایکردووە متمانەیان نەمێنێت.

د. هێرش سەید سەلیم زیاتر روونیشکردەوە، ئەوان وەکو تەندروستی بۆ پارەى کۆمپانیاکان وەکو قەرز لەسەرخۆیان نەهێشتۆتەوە هەموویمان کردووە بە چەک، خەرجککردنى کەوتۆتەئەستۆى وەزارەتی دارایی و بانکەکانی سلێمانیەوە، چەکى ژمێریاریشیان بۆ کراوە ئێستا کە وەری ناگرنەوە ئەمە کێشەکەیە، ئێمە لە تەندروستی وەکو خۆمان قەرزارنیین، بەڵام بۆ ئەو کۆمپانیایانە زیاتر لە 10 ملیاریان ئێستا لەلای حکومەت هەیە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەشکرد، جگە لە کێشەى خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکانى دەرمان، ئێستا تووشى قەیرانى کەمى دەرمان و خواردن و کەمى سووتەمەنى بۆ ئامبۆلانسەکان بوونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین