لە سەنگەرى پێشەوەى كيێڤ، هێزەكانى رووسيا رووبەڕووى شەڕێكى نا ئاسايى دەبنەوە وەرگێڕان

نوچەنێت:

رۆژنامەى (واشنتن پۆست)ى ئەمەريكى، راپۆرتێكى مەيدانى لەسەر هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا ئامادەكردووە، لە سەرەتا راپۆرتەكەى هاتووە، "دواى سەردانى سەنگەرەكانى پێشەوە لە دەوروبەرى كيێڤى پايتەختى ئۆكراينا، ستراتيژيەت و تاكتيك و تواناى هێزەكانى ئۆكراينا بۆ بەرگريكردن لە پايتەخت دەركەوێت، لە هەمانكاتيش هەڵەى تاكيكى هەڵسەنگدانى بەرگرى ئەو وڵاتە لەسەروەرى خاكى خۆى ئاشكرا دەبێت."

له‌ ئیربین یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كیێڤ له‌ هێڵى پێشه‌وه‌، له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا خۆبه‌خشه‌ ئۆكرانییه‌كان له‌ شوێنى خۆیان نه‌جوڵاون، سه‌ره‌ڕاى ئاستبه‌رزى سه‌ربازى رووسیا، ئه‌مه‌یش به‌ سه‌ركه‌وتنێك بۆ فه‌رمانده‌ كاسبه‌ر و جه‌نگاوه‌رانى داده‌نرێت.

فەرماندەێکى سەربازیى ئۆكراينا رايگەياند، "سوپاى رووسيا هەوڵدەدات بەرەو پێش بێت، بەڵام چاوەڕوانى ئەو بەرگرييەيان لە ئێمە نەدەكرد، بۆيە تا ئێستا نەهاتينە پێش."

بەگوێرەى ئەو رۆژنامەيە چەندين لاشەى سەربازانى رووسيا لەناو ئۆتۆمبێلە رووسييەكان بە سووتاوى لەو شوێنانە بەجێماون، هێزە خۆبەخشەكانى ئۆكرايناش بەردەوامن لەبەرگريكردن لە وڵاتەكەيان، لە دەوروبەرى بوتچاى بەرگرى لەو شارە دەكەن.

لە يەكەم رۆژى هێرشەكان رووسيا فڕۆكەخانەى سەربازى هۆستۆميل کردە ئامانج، كە چەند مەترێك له‌ ئیربین یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كیێڤ له‌ هێڵى پێشه‌وه‌، كە چاودێران پێيانوابوو زۆر بە زوويى ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ دەكەنەوە.

ئەمەريكا و نزيكەى (20) وڵاتى تر، كە زۆربەيان ئەندامى ناتۆ و يەكێتى ئەوروپان، بەڵێنيان دا چەندين بارهەڵگرى گەورەى چەك بۆ هێزەكانى ئۆكراينا بنێرنن، بەتايبەت مووشەكى دژە تانك و مووشەكى ستينگرى دژە فڕۆكەو و بۆمب و فيشەكى قەناس، تا ئێستا روون نييە ئەو پێداويستييە سەربازيانە گەيشتوونەتە كيێڤ، ياخوود نا، بەڵام ئەوەش روونە كە سوپاى ئۆكراينا پشت بە سيستەمى بەرگرى نوێ دەبەستێت لە تاكيكى نوێى لە بەرەكانى شەڕ.

رۆب لى، ئەندامى باڵا لە پەيمانگەى سياسەتى دەرەوە و پسپۆڕى سياسى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "رووسيا ئامادە نەبوو بچێتە شەڕێكى نائاسايى، ئەوانيش تاكتيكى نا ئاسايى بەكار ناهێنن، چونكە دڵنيا نەبوون چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرگريكردن لە شەڕى پارتيزانى دەكەن."

تا ئێستاش زۆربەى پسپۆڕانى سەربازى و بەرپرسانى رۆژئاوا چاوەڕوانى ئەوەن رووسيا گەمارۆى كيێڤ بدات، ئەگەر هەيە گەمارۆى بدات، بەڵام روون نييە لە كۆتايى رووسيا سەردەكەوێت ياخود نا.

تا ئێستاش هێزەكانى رووسيا لە هێرشەكانيان بۆ سەر ئۆكراينا بەردەوامن، ئەوەش لەكاتێدايە گفتوگۆى نێوان ئەو دوو وڵاتە هيچ ئەنجامێكى نەبووە، جگە لە كردنەوەى چەند رێڕەوێكى مرۆى بۆ دەرچوونى ئەو هاووڵاتيانەى شارە گەمارۆدراوەكان مابوونەوە.

لە (24) مانگى شوبات، رووسيا هێرشێكى فراوانى كردە سەر ئۆكراينا، ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا ناوى نا (ئۆپراسيۆنى تايبەتى سەربازى) ئەوەش لە دواى شەڕى دووەمى جيهانييەوە گەورەترين هێرشە بۆ سەر وڵاتێكى ئەوروپى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین