حکوومەتى هەرێم داواى پێکهێنانى لیژنەیەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە فەرمى داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى تایبەت پێکبێنن دەرخستنى ڕاستییەکانى هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئادار/2022) رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانى پێشوازیکردنى لە شاندى پەرلەمانى عێراق، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئێمە زانیاری تەواو بە شاندی پەرلەمانی عێراق دەدەین. بە شێوەیەکی فەرمیش داوامان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە لیژنە بۆ دەرخستنی راستییەکان پێکبێنن، هەروەها داوا لە برایانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەکەین ببنە ئەندامی لیژنەکە.

رێبەر ئەحمەد گووتیشى، دەرەنجامەکان روونن، ماڵی هاووڵاتیەکی ناسراو بۆتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەى ئێران، لە کاتێکدا ئەو ماڵە هیچ شوێنی سەربازی یان هاووڵاتی بیانی لێ نییە، تەنانەت کاتى بۆردوومانکردنى ئەو بنەماڵەیە لە ماڵ نەبوونە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانى ڕۆژى یەکشەممەى (12)ـى ئادار، سوپاى پاسدارنى ئێران، بە مووشەکى بالیستى، دوازدە مووشەکى ئاراستەى هەولێر، کە جگە لەزیانى ماددى هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین