هەماهەنگییەکانى رووسیا و تورکیا لە سووریا بەردەوامە
نوچەنێت:
بۆ يەكەمجار لەدواى هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا، رووسيا رايگەياند، "لە سووريا پەيوەندییەکانمان لەگەڵ توركيا بەردەوامە."
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، يۆرى پێڵبيسۆن، بەڕێوەبەر لە وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "هەماهەنگييەكانمان لەگەڵ توركيا لەسەر دۆخى سووريا بەشێوەيەكى ئاسايى بەردەوامە و شەڕى ئۆكراينا هيچ كاريگەرييەكى لەسەر دۆخى ئەو وڵاتە نەبووە."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسەى رووسيا جەختى لەسەر ئەوە كردووە، "ئەو پرسە بە پلەى يەكەم لەسەر بەرژەوەندى دوولايەنە و بەهێزكردنى سەقامگيرى بۆ وڵاتانى ناوچەكە بنياتنراوە."
سەبارەت بە چوارچێوەى كارەكانيشيان ئاماژەى بەوە كرد، "تا ئێستا كارەكانمان لە چوارچێوەى رێككەوتنى ئاستانا بەردەوامە، بۆ گەيشتن بە چارەسەرى قەيرانەكانى سووريا بەردەوامين."
رووسيا يەكێكە لەو وڵاتانەى كاريگەرى زۆرى لەسەر قەيرانى سووريا هەیە، ئەوەش وايكردووە توركيا حيسابێكى تايبەت بۆ رووسيا دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment