ناكۆكی سه‌در و شیعه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى ئادارى 2022 له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، دواى كاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در و باڵیۆزى عێراق له له‌نده‌ن، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، كێشه‌كانى نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌كه سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دوو خاڵه، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به مه‌رجێكى به‌ره‌كه هه‌یه، كه داوا له سه‌در ده‌كه‌ن رێككه‌وتنى سێقۆڵى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له برى ئه‌مه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
سه‌در به مه‌رجه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رازى نییه
خاڵى دووه‌میش به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندى به هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه به‌ره‌به‌یانى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 13ى ئادار له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه كرایه سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
له راپۆرته‌كه هاتووه سه‌در به‌و هه‌ڵوێسته رازی نییه، چونكه لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌مان پاساوى ئێرانی‌یان دووباره كردووه‌ته‌وه، بۆیه سه‌در داواى ده‌كات به‌ره‌كه هه‌ڵوێستى خۆیان چاك بكاته‌وه و زیاتر به ته‌نگ سه‌روه‌ریى عێراقه‌وه بێت.
ئه‌ندامێكى ره‌وتى سه‌در به سكاى نیوز ده‌ڵێ، "دانوستاندنى سه‌ر كاندیدى پێكهێنانى حكومه‌ت له نێوان سه‌در و لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كه‌یان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى ئێران، چونكه سه‌در پێیوایه هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌وه‌ریى عێراق یه‌ك ناگرێته‌وه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى روون سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه بكرێت و كار بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "هێشتا سه‌در چاوه‌ڕوانه بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌ڵوێستى خۆى بگۆڕێت و به‌ره‌وه به‌رژوه‌ندى نیشتیمانى بگه‌ڕێته‌وه، جیا له‌مه‌یش ده‌ستبه‌ردارى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى نابێت، چونكه به‌ڵێنمان به هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى و پارتى داوه".
كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو 10ى ئادار موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا. ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كى به كۆتاهاتنى ته‌نگژه‌ى سیاسى له عێراق ده‌ركه‌وت، كه پێنج مانگه به‌رده‌وامه. دواتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشنیاریان بۆ سه‌در كردووه، جه‌عفه‌ر سه‌در كه پێشتریش وه‌ك بژارده‌یه‌كى گونجاو ناوى ده‌هات، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكرێت.
پێشتر سه‌در سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت دوور بخرێته‌وه، كه له‌نێو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى زۆرترین كورسى په‌رله‌مان هه‌یه. كاتێكیش په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا، زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه.
ره‌وتى سه‌در: هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر
نیشتیمانى نییه
وائیل شه‌مه‌رى چاودێرى سیاسى به سكاى نیوزى راگه‌یاندووه، هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌لاى سه‌دره‌وه قبووڵنه‌كراون، بۆیه كێشه‌كانى نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت. وائیل شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "ئاره‌زووى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ سه‌در، هه‌موو ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا هه‌بوون. ئه‌مه‌یش بۆ هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وان نایانه‌وێ سوننه و كورد له بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆچوونیان هه‌بێت، كه‌چى سه‌در به پێچه‌وانه‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment