ئه‌ركێكى تر به سوپاى پاسداران راسپێردراوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى ئادار رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌ركى نوێى سوپاى پاسدارانى ئێران ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانى سێقۆڵى پارتى و ره‌وتى سه‌در و سه‌روه‌ریى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له ناونیشانى راپۆرته‌كه هاتووه، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى ئه‌ركى نوێى سوپاى پاسدارانه، ئامانجى داهاتوویش هێزه سوننه‌كانن".
له پێشه‌كى راپۆرته‌كه هاتووه، سوپاى پاسدارانى ئێران به فه‌رمى له ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت هاته سه‌رخه‌ت، ئه‌ركه‌كه‌یشى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵییه، سێ رۆژیشه دواى هێرشه‌كه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت سیناریۆیه‌كى هاوشێوه له دژى هێزه‌كانى سوننه دابنرێت، بۆئه‌وه‌ى واز له هاوپه‌یمانى سه‌در بهێنن، كه ئه‌مانیش ره‌گه‌زێكى تر‌ى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، "سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران لایه‌نێكى نوێى ته‌نگژه‌ى سیاسی عێراقن و ئه‌ركی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانی سێقۆڵییه". هه‌ر سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، دواى بۆردومانكردنى هه‌ولێر پلانێكى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى راگه‌یاندن بكرێته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له پێناو دوورخستنه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانە له هاوپه‌یمانى سێقۆڵى.
جگه له‌مه‌یش باس له‌وه‌یش كراوه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، لایه‌نه‌كانى سوننه‌یش به‌م نزیكانه ده‌كه‌ونه ژێر فشارێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى سه‌در بن. به تایبه‌تى ده‌زانرێت كه له مانگى رابردوودا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵ و باره‌گاى سوننه‌كان یه‌كێك له هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو.
ئه‌مرۆ به‌رپرسانى سه‌در قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى كردووه و ئاشكرایان كردووه، كه مه‌رجى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌یه واز له‌و هاوپه‌یمانییه‌ته بهێنێ، كه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه پێكیهێناوه.
هاوپه‌یمانى سێقۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى حه‌زم یه‌كیانگرتووه له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كدا به ناوى سه‌روه‌ریى "سیاده". هاوپه‌یمانى سێقۆڵى ده‌یانه‌وێ پاڵپشتى یه‌كتر بن له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار. هه‌ر به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یش محه‌مه‌د حه‌لبووسى به سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment