یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان ئەنجام دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە-بەشداری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم کوردستان ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 16/ئازار/2022) نوسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: سبەی پێنجشەممە، 17ی ئاداری 2022، کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچونی راستییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، کە بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر پێکهێنراوە.

 بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی دەستوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین