لە ماوەى دوو ڕۆژى داهاتوو مووچەى سەرجەم شوێنەکان دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کورستان دەربارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەى دوو ڕۆژى داهاتوو مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/ئادار/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە بوار نیوزى ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا پارەى تەواو لەبەردەستە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو.

ئەو سەرچاوەیە زیاتر روونیدەکاتەوە، وا بڕیارە لە رۆژانی هەینی و شەممە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستە و فەرمانگانە دابەش بکرێ کە تا ئێستا مووچەى مانگى دوویان وەرنەگرتووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ لە دواى کۆبوونەوەى هەفاتەى ئەنجوومەنى وەزیران، د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین موچە لە کاتی خۆی دابەش بکرێت و فەرمانبەرانیش دڵنیا دەکەنەوە هەر بڕە پارەیەک بێتە گەنجینەی حکومەت، ئەوا موچەی پێ دابەش دەکەین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین