عێراق  داواى ئه‌ندامێتى له‌ رێكخراوێكى فه‌ڕه‌نسى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ریك شۆڤالییه‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق ئاشكراى كرد، عێراق داواى ئه‌ندامێتى له‌ رێكخراوى فرانكفۆنى كردووه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و وڵات و ناوچانه‌ى به‌ فه‌ڕه‌نسى ده‌ده‌وێن. شۆڤالییه‌ ده‌شڵێ، "هێشتا وه‌ڵامى داواكه‌ى عێراق نه‌دراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئادارى 2022 ئه‌ریك شۆڤالییه‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق داواى ئه‌ندامێتى له‌ رێكخراوى فرانكفۆنى كردووه‌. له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو وه‌ڵامى داواكه‌ى ده‌درێته‌وه‌.

باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق خۆشحاڵى خۆى بۆ داواكه‌ى عێراق ده‌ربڕیوه‌ و ده‌شڵێ، "پاڵپشتییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م رێكخراوه‌ ببێته‌ ئه‌ندام". دواتریش باس له‌وه‌ ده‌كات ژماره‌یه‌ك له‌ عێراقییه‌كان به‌ زمانى فه‌ڕه‌نسى ده‌دوێن و رێكخراوه‌كه‌یش خۆشحاڵە به‌وه‌ هه‌ر وڵاتێك داواى ئه‌ندامێتى بكات.

ئه‌ریك شۆڤالییه‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى له‌ رێكخراوى فرانكۆنى ده‌خاته‌ڕوو له‌وانه‌: ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ خه‌ڵك تێگه‌یشتنیان بۆ زمانه‌كه‌ هه‌بێت، زمانى فه‌ڕه‌نسى له‌ په‌یمانگه‌ و كۆلیژه‌كان بخوێنرێت، په‌یوه‌ندى كولتوورى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى فه‌ڕه‌نسا هه‌بێت.

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فرانكفۆنى كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى "OIF" ده‌ناسرێت 88  وڵات تێیدا ئه‌ندامن و تایبه‌تە به‌و وڵاتانه‌ى كه‌ بایه‌خ به‌ زمانى فه‌ڕه‌نسى ده‌ده‌ن. ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ساڵى 1970 دامه‌زراوه‌ و له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى باس له‌وه‌ ده‌كات، زیاتر له‌ 300 ملیۆن كه‌س ده‌توانن به‌ فه‌ڕه‌نسى بدوێن. جگه‌ له‌مه‌یش رێكخراوه‌كه‌ جیا له‌ بایه‌خدان به‌ زمان و كولتوورى فه‌ڕه‌نسى، سێ ئامانجى تریشی له‌ بواره‌كانى مافى مرۆڤ و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین