عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌رله‌مانى عێراق گوتى، "ئه‌و مووشه‌كانه‌ى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر به‌كارهاتوون، ته‌نیا له‌ جه‌نگ به‌كارده‌هێنرێن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئادارى 2022 رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌بوو بۆ خسته‌ڕووى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتویوتى، "به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون، مووشه‌كى زیره‌كى سنووربه‌زێنن، ته‌نیا له‌ حاڵه‌تى جه‌نگ به‌كارده‌هێنرێن". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ى ئێران ئه‌نجامى داوه‌،  پێشێلكاریى سه‌روه‌ريى عێراق و ته‌واوى رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كانه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ئه‌مڕۆ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "رێكارى زۆرمان له‌میانه‌ى كۆڕه‌ نێوده‌وڵه‌ته‌ییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت، په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، له‌ شه‌ڕى داعش هاوكاری كردین، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ هێرشمان بكاته‌ سه‌ر".

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌رپرسانى عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دواى بانگهێشتكردنى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ندان به‌رپرسى ترى باڵا له‌ عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن. بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و هێرشه‌ى 13ى ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین