رووسيا و ئۆكراينا لەسەر قسەكردن لە كنێستى ئيسرائيل كێبڕكێيانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بڕيارە هەفتەى داهاتوو سەرۆكى ئۆكراينا وتارێك لە بەردەم كنێست و وەزيرانى حكومەتى ئيسرائيل پێشكەش بكات، باڵيۆزى رووسياش داوا دەكات دەبێت پێشتر گوێ لە ئێمە بگرن.

ڕۆژى (17/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئيسرائيل ئۆف تايمز) بڵاويكردەوە، بەرپرسانى ئيسرائيلى و ئۆكراينى رايانگەياندووە، "بڕيارە سەر لە ئێوارەى يەكشەممەى داهاتوو، فۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا لەبەردەم كنێست و وەزیرانى حكومەتى ئيسرائيل وتارێك پێشكەش بكات." 

لە لايەكى ترەوە كەناڵى (كان) بڵاويكردەوە، ئەناتۆڵى ڤيكتۆرۆڤ، باڵيۆزى رووسيا لە تەلئەبيب پەيوەندى بە ميكى ليڤى، سەرۆكى كنێست كردووە، كە بەر لە وتارەكەى سەرۆكى ئۆكراينا رێگەم بدەن باس قەيرانى ئۆكراينا بكەم، چونكە پێويستە يەكەمجار ئەندامانى كنێست ئاگادارى ديدگاى رووسيا بن لەسەر ئەو رووداوانەى هەيە.

دەربارەى هەڵوێستى ئيسرائيل بەرانبەر وتارەكەى سەرۆكى ئۆكراينا، ليڤى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەوە شەرفێكى گەورەيە بۆ من و كنێست لەو كاتە ناخۆشە كە گەلى ئۆكراينا رووبەڕووى دۆخێكى سەخت بووينەوە، ميواندارى سەرۆكى ئەو وڵاتە دەكەين." بەڵام سەبارەت بە رێگەدان بە رووسيا، تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە رێگەى پێدەدرێت، ياخود نا

هەر لەسەرەتاوە زيلينسكى هەوڵى دا وتارێك لەبەردەم تەواوى ئەندامانى كنێست پێشكەش بكات، بەڵام سەرەتا سەرۆكى كنێست بە پاساوى ئەوەى كنێست لە پشوودايە، ئەو داواى رەتكردەوە.

دەربارەى ئەو رەتكردنەوەش، رەخنە لەو بڕيارەى ئيسرائيل گيرا، كە نايەوێت وەك پاڵپشتى ئۆكراينا دەركەوێت، بەڵكو هەوڵدەدات پارێزگارى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین