کچێکى قوتابى تەمەن (15) ساڵان لە سۆران کوژرا هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى بەرەنگاربوونەوەى توندووتیژیى خێزانى لە سۆران ئاشکراى دەکات، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کچێک لەلایەن باوکییەوە دراوەتەبەر دەسڕژى گولە و دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینى (18/ئادار/2022) شێروان خالید، وتەبێژى پۆلیسى بەڕێوەبەرایەتیى بەرنگاربوونەوەى توندووتیژیى خێزانى لە سۆران بە روودواى ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمى کچێکى تەمەن (15) ساڵ هێندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش فیشەک بە جەستەیەوە دیاربوو.

وتەبێژى پۆلیسى بەڕێوەبەرایەتیى بەرنگاربوونەوەى توندووتیژیى خێزانى لە سۆران گووتیشى، ئەم کچە ناوى (ئ، ع، م) قوتابى بووە و دانیشتووى گەڕەکى شەهیدانى سۆران بوونە.

ئەو زیاتر روونیکردەوە، ئەم کچە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە، گوایە لەگەڵ دوو کەس چۆتەدەرەوە، لە ئێستادا باوکی کچەکەش بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین