یەکەم گەشتى ڕاستەوخۆى فڕۆکەوانى نێوان هەولێر و پاریس دەست پێدەکات
نوچەنێت:
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بە ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند، لە مانگى دووى پێنجى ئەمساڵ، یەکەم گەشتى ڕاستەوخۆ لە نێوان هەولێر و فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، "كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ فه‌ڕە‌نسا له دوای ساڵی ٢٠٠٥وە."
ئەحمەد هۆشیار، دەربارەى ژمارەى ئەو گەشتیارانەى لە ڕگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە گەشت دەکەن دەڵێت، تەنها پارساڵ (چوون و هاتن) ملیۆنێك و ٣٨٤هه‌زار گه‌شتیار له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌شتیان ئه‌نجام داوە، به مه‌ش فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دووه‌مین فڕۆكه‌خانه بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه زۆرترین گه‌شتی تێیدا ئه‌نجام درابوو."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژانه 54 گه‌شتی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێت.
سەبارەت رێکارەکانى تایبەت ڤاکسین و پیشکنینى کۆرۆنا ئەو دەڵێت، "ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ٤٨ كاتژمێر بۆ ٧٢ كاتژمێر، لەگەڵ كارتی ڤاكسینی دژى ئەم پەتایە بە مه‌رج دانراوە بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت، به‌ڵام زۆر جار هه‌یه گه‌شتیار لەبەر حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه ڤاكسین به كار بهێنێت، ئێمە هاوكارییان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا لە ڕێگەى پشكنینی (پی.سی.ئاڕ) گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئێستا وردە وردە پشكنینی كۆرۆنا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، زۆربه‌ی وڵاتانى وەک توركیا و ئیماڕات و وڵاتانی تر كه بۆ ئێمه‌یان ناردووه، چیتر گه‌شتیاره‌كان پێویستیان به پشكنینی كۆرۆنا نابێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment