ئومێد خۆشناو: دابەشکردنى بەنزین بە کۆبۆن نابێتە خۆى دابەزینى نرخى بەنزین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە بەرنامەیاندایە لە داهاتوو بەنزیخانەیەک تایبەت بکەن بۆ شوفێرانى ئافرەتان، دەشڵێت لە داهاتوویەکى نزیکدا بڕیارى دابەشکردنى بەنزین بە کۆبۆن دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ هەینى (18/ئادار/2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارى دابەشکردنى بەنزین بە کۆبوونە لە  (24-3) تاوەکو (24-4) ئەمساڵ دەچێتەبوارى جێبەجێکردنەوە، ئەم بڕیارەشمان ناچارى داوە.

ئومێد خۆشناو زیاتر روونیدەکاتەوە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو ژمارەى وێستگەکانى دابەشکردنى بەنزین دیارى دەکرێ، هەروەها بە شێوەى تاک و جۆت دەبێ و وێستگەى تایبەت بۆ پاس و تاکسییەکانیش دیارێ دەکرێ.

سەبارەت بە داواکارى کردنەوەى وێستگەیەکى تایبەت ئافرەتان پارێزگارى هەولێر دەڵێت، داواکارییەک هەیە کە بەنزینخانەیەکى تایبەت بە ئافرەتان بکرێتەوە، لەوانەیە ئێمە وەک پارێزگاى هەولێر دەستپێخشەر بین و وێستگەیەک تایبەت بکەین بە ئافرەتان، چونکە ئێستا ژمارەیەکى زۆرى ئافەرتان ئۆتۆمبیڵ لێدەخوڕن، بڕیاریش دراوە بەڵام هێشتا پێویستى بە وردبینى زیاتر هەیە.

ئەو گووتیشى، ئەوەى دەیکەین لە ناچارییەوە و نابێتە خۆى دابەزینى نرخى بەنزین، لە ڕۆژانى داهاتووش ئەنجوومەنى وەزیران چەند بڕیارێکى تایبەت بە کێشەى نرخى بەنزین و گرانبوونى ماددە خۆراکییەکان دەردەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین