سەردانى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ تورکیا  و كاريگەرييەکانى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست شیکاری

نوچەنێت:

گيدا ريناوى زەعبى، جێگرى سەرۆكى كنێستى ئيسرائيل، كە يەكەم ئافرەتى عەرەبە ئەو پۆستە وەردەگرێت، باس لەوە دەكات، "پێويستە ئەو كەسانەى حەزدەكەن پۆستى باڵا لەكارى سياسى وەربگرن، لە خواستی زياتر نەترسن، دەبێت بوێرى و كاركردن بە پيشەيیەكى باڵایان تێدا بێت، بەو رێگەيە دەتوانن حكومەكانى پێشوو تێكبشێنن، بەربەستەكان تێپەڕێنن، بەبێ ئەوەى رێگرى لەبەردەم ئامانجەكانيان دروست بكەن."

گيدا  لە ديدارێكى ماڵپەڕى لەگەڵ (ئەنادۆڵ) تيشك دەخاتە سەر سەردانى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئیسرائیل بۆ توركيا و پێى وايە كاريگەرى ئەرێنى لەسەر هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت.

زەعبى لە سەرەتاى قسەكانى گوتى، "سەردانى ئيسحاق هێرزۆغ رێگە لەبەردەم كاری هاوبەشى ديپلۆماسى توركيا ئيسرائيل خۆش دەكات، ئەوەش كاريگەرى ئەرێنى لەسەر هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و پەيوەندى ديپلۆماسى و ئابوورييەكانى نێوان هەردوو وڵات دەبێت."

دەربارەى كۆڕەبەندى ئەنتاڵياش زەعبى ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو كۆڕبەندە كارێكى زۆر گرنگە، چونكە بۆتە مينبەرێكى سەرەكى بۆ وڵاتانى بەشدار بۆ ئەوەی تێيدا كۆبنەوە تاوەكوو لەسەر ئاستى جيهان باس لە روواوە ديپلۆماسيەكانى ئەم دواييە بكەن."

سەرەتاى قۆناغێكى نوێ

دەربارەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بەرانبەر ئەو هەنگاوانەى پەيوەندى نێوان ئەقەرە و تەلئەبيب هەموومان گەشبينين، سەردانى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ توركيا و كۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا هەنگاوێكى مێژوويى بوو، بۆيە هاووڵاتيانى وڵاتەكەم زۆر بە پەرۆشەوە سەيرى پەيوەنديەكان لە بوارى گەشتيار و ئابوورى و تەنانەت وزەش دەكەن، بۆيە هەموو كەسێك بۆچۆنێكى ئەرێنى لەسەر ئەو سەردانە هەيە، بۆیەش هەموو راگەياندنەكانى ئيسرائيل رووماڵى ئەو سەردانەيان كرد، چونكە خەڵك بە پەرۆشەوە بوو، ئەوەش گۆڕانكارييەكى ئەرێنييە، كە ماوەيەكى زۆر بوو پەيوەندييەكانمان سارد بوو، بەڵام چەندين گۆڕانكارى جيۆسياسى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروستبووە، ئەوە وايكرد بچينە سەرەتايەكى نوێ، وەك خۆم تێڕوانێكى ئەرێنيم لەسەر بەرەو پێشچوونى پەيوەندى ئێمە و توركيا هەيە."

جێگرى سەرۆكى كنێست لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "سەردانى چاوەڕوانكراوى وەزيرى دەرەوەى توركيا هەنگاوێكى ئەرێنيترە، لە قۆناغى داهاتووش پەيوەندى ئابوورى بەهێزتر دەبێت، ئەوەش لەبەر پێگەى هەردوو وەزارەتى دەرەوە لە بوارەكانى پازرگانى و پيشازى، كە بابەتێكى ترى پەيوەندى دوولايەنەيە."

پەيامى ئاشتى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

سەبارەت بە لێكەوتەكانى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا زەعبى ئاماژەى بەوە كرد، " ئێستا رووبەڕووى لێككەوتەكانى قەيرانى رووسيا دەبينەوە، چونكە كاريگەرى لەسەر كەرتى وزە هەيە، بە بۆچوونى من (توركيا و ئيسرائيل) پێويستە لە ئاسۆيەكى هاوبەش بوارى وزە لە چوارچێوەى كاری دوولايەنە لە داهاتوو لەو قەيرانە بڕوانن، دروستكردنى پەيوەندى لە نێوان وڵاتانى دراوسێ لەپرسەكانى وزە، رەنگدانەوەى ئەرێنى لەسەر دۆخى جيۆسياسى دەبێت و بەردەوامى زياتر بە سەقامگيرى و ئارامى و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدات، زيادبوونى هاوكارى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب لە هەموو بوارەكان پەيامێكى ئاشتى بۆ هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەنێرێت."

لەبەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "پێويستە هەردوولا بە هاوبەشى كاربكەين بۆ ئەوەى قەيرانى ئۆكراينا لە زووترين كات كۆتايى پێ بێت، ئەوەش گرنگى كارى ديپلۆماسى بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئامانجە دەردەخات، بەتايبەت قەيرانى ئۆكراينا بووە هۆى ئاوارەبوونى هەزاران و دايك و جيابوونەوەى منداڵەكانيان لە خێزانەكانيان، هەزاران خێزانى ناچاركردووە گوند و شارەكانيان بەجێبهێڵن."

دەربارەى كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى ئۆكراينا و توركيا و رووسيا لە ئەنتاڵيا، زەعبى گوتى، "بەو كۆبوونەوە زۆر خۆشحاڵ بووم، چونكە ئەوە رێگە خۆش دەكات بۆ چارەسەرى ئاشتيانەى قەيرانى ئۆكراينا، بۆچوونم وايە لە نزيكترين كات جيهان كۆتايى شەڕى ئۆكراينا دەبينێت."

لە كۆتايى قسەكانى گيدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "قەيرانى ئۆكراينا رەنگدانەوەى نەرێنى لەسەر ئابوورى و وزە و ئاسايش و پەنابەران دەبێت، لە ئێستاوە ئيسرائيل پێشوازى لە كۆمەڵێك پەنابەر كردووە، كە لە ترسى ئەم شەڕە رايانكردووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین