بەشار ئەسەد سەردانى ئيمارات دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە نوێترين هەنگاوى سووريا بۆ گەڕانەوەى بۆ گۆڕەپانى نێدەوڵەتى سەرۆكى سووريا سەردانى ئيمارات دەكات، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەو پێشوازييەى ئيمارات تووشى بێهيوايى كردين."

رۆژى هەينى (18/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى فەرمى (وام)ى ئيماراتى بڵاويكردەوە، شێخ محەمەد بن زايد ئال نيهان، شانشينى ئەبوو زەبى و جێگرى سەرۆكى هێزى سەربازى ئەو وڵاتە، پێشوازى لە بەشار ئەسەد سەرۆكى سووريا كرد، لەو سەردانە باس لە پەيوەندى  دۆستانەى هەردوو وڵات كرا، ئەو سەردانەش دەستپێكى ئاشتى و سەقامگيرييە بۆ سوريا و ناوچەكە.

لەبەشێكى ترى كۆبوونەوە باس لە دواين گۆڕانكارييەكانى سەر گۆڕەپانى سووريا و ناوچەكە كرا، هەردوولا گفتوگۆيان لەسەر هاوكارى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕى بەرژەوەندى دوولايەنە و سەقامگيرى لە سووريا و وڵاتى عەرەبى و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد.

دەربارەى ئايندەى سووريا جەختيان لەسەر پارێزگارى لە يەكپارچەيى خاكى سووريا و كشانەوەى هێزە بيانيەكان لەو وڵاتە كردەوە.

لاى خۆشيەوە محەمەد بن زايد جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "سووريا لايەنێكى سەرەكى ئاسايشى وڵاتانى عەرەبييە، بۆيە ئيمارات جەخت لەسەر هاوكارى گەلى سووريا لە پێناو سەقامگيرى و گەشەى بەردەوامى ئەو وڵاتە دەكاتەوە."

سەبارەت بەو سەردانەى سەرۆكى سووريا، نێد پرايس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ريگەياند، "ئەو پێشوازييەى ئيمارات لە بەشار ئەسەد تووشى بێهيوايەكى گەورەى كردين، ئەوە هەوڵێكى روونە بۆ ئەوەىى شەرعيەت بدرێتەوە بە بەشار ئەسەد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین