ئەمڕۆ مووچەى دە وەزارەت دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ مووچەى مانگى شوباتى دە وەزارەت دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە پێى ئەو خشتەیەى ڕۆژى پێنجشەممە (17)ـى (2022) بڵاوى کردەوە ئەمڕۆ مووچەى هەر یەک لە وەزارەتەکانى (وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کارەبا) دابەش دەکات.

هەروەها بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى سبەى یەکشەممە (20)ـى ئادار مووچەی مانگی شوباتی هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، هەروەها خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین