توركیا لە ئەفغانستان دەست دەکاتەوە بە وەبەرهێنان
نوچەنێت:
جێگری وەزیری وزە و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی نوێی تاڵیبان سەردانی توركیای كرد و بۆ تەواوكردنی بەنداوەكان لەگەڵ جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە (19/ی ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، موجیب عەبدوڕەحمان عومەر، جێگری وەزیری وزە و سەرچاوە ئاوییەكان لە حكومەتی نوێی تاڵیبان سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ جێگری وەزیری كشتوكاڵ كۆبوونەوە، كۆبوونەوەکەدا داوای هاوكاری تەكنیكیان بۆ چارەسەری بەنداوەكان لە توركیا كردووە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوە شاندی حكومەتی تاڵیبان تێروانینی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە رێگەی ئاوەوە لە وڵاتەكەیان و پڕۆژەی بەنداوی كەجكی كە بەڵێندەرانی توركیا دەستیان بە دروستكردنی كردبوو روون كردەوە، لەو بارەیەوە شاندەكە دڵنیاییان داوە ئەنقەرە، كە حكومەتی نوێی ئەفغانستان رێگری لەو كێشانەی پێشتر دەكات، ئاسایشی ناوچەكانیان دابین كردووە، بەڵێنیشیان داوە ئەو كێشانەی رووبەڕووی بانكەكان دەبێتەوە لە نزیكترین كات چارەسەری بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment