رووسیا داوای بێلایەنى لە ئیسرائیل دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای ئەوەی كنسێتی ئیسرائیلی رێگەی دا سەرۆكی ئۆكراینا لەبەردەم ئەندامانی وتارێك پێشكەش بكات، رووسیا لەو هەنگاوەی تەلئەبیب نیگەرانە و داوای هاوسەنگی دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كنێستی ئیسرائیل رێگەی دا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا وتارێك لەبەردەم پەرلەمانى ئەو وڵاتە پێشكەش بكات، ئەناتۆلی ڤیكتۆرڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەلئەبیب لەگەڵ میكی لیڤ، سەرۆكی كنێست كۆبووتەوە، هەرچەندە دیدارێكی دۆستانە بووە، بەڵام ئاڵۆزیشی تێدابووە.

لەو دیدارە باڵیۆزی رووسیا بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئیسرائیل كردووە، رایگەیاندووە، "گرنگترین شت بۆ هەركەسێك كە رۆڵی نێوەندگیری لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان ببینێت، بێلایەنییە." 

بەگوێرەی راگەیاندنەكانی ئیسرائیل ئەوەش جۆرێكە لە هۆشداری رووسیا بۆ ئیسرائیل، كە پێویستە ئاگاداربن و هەنگاوی تر بۆ پێشەو نەهاوێن بۆ ئەوەی پێگەی بێلایەنیتان زیانی بەرنەكەوێت.

دەربارەی ناوەڕۆكی وتارەكەی سەرۆكی ئۆكراینا، ماڵپەڕی (والا)ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، زیلینسكی لە وتارەكەی هەوڵدەدات پاڵپشتی ئیسرائیلی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت و باس لە هەڵوێستی كیێڤ دەكات بەرانبەر هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر هەرێمی دونباس لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی.

لەسەر داوای یەفگینی كۆڕنیشۆك، باڵیۆزی ئۆكراینا لە ئیسرائیل بڕیارە وتارەكەی زیلینسكی لە رێگەی شاشەیەكی گەورە لە ناوەڕاستی تەلئەبیب بەخش بكرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی گوێ لە وتارەكەی بگرن. 

سەبارەت بە بەرپرسانی حكومی ئەو وڵاتەش، چاوەڕوان دەكرێت هەریەك لە نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یائیر لاببید، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گوێ لە وتارەكە بگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین