سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا پێشنیازێكی نوێ دەداتە توركیا و ئەمەریكا شیکاری

نوچەنێت:

ولیام كۆڵبی، بەرێوەبەری پێشووی دەزگای ناوەنديی هەواڵگری ئەمەریكا (سی ئای ئەی) لە بابەتێكدا کە بۆ رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمەریكی نووسیویەتى بە ناونیشانی (مووشەكە توركییە رووسييەكان، دەتوانن بەرگری لە ئۆكراینا بكەن) لەو نووسینەدا داوا دەكات توركيا سیستەمی بەرگری (ئێست 400)ى رووسيا كە ئێستا لە توركیا هەڵگیراوە بە ئۆكراینا بدات، لە بەرانبەريشدا ئەمەريكا فڕۆكەی (ئێف 35) بدات بە توركیا، كە بەڕاى ئەو مەرجێكی زۆر سادەیە.

لە بەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەگەر توركیا ئەو هەنگاوە بهاوێت، ئەمەریكا زۆر بەجددی بیر لە گێرانەوەی ئەنقەرە بۆ پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) دەكاتەوە، كە بەهۆی سیستەمی بەرگری (ئێف 400) رووسی دوورخراوەتەوە، چونكە پێدانی ئەو سیستەمە كە ئێستا لە توركیايە زۆر بە باشی دەتوانێت بەرەنگارى فڕۆكەی رووسی ببێتەوە، بە بۆچوونی من ئەوە باشترین چارەسەر بۆ ناكۆكی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، چونكە پێدانى ئەو سیستەمە بە ئۆكراینا ناكۆكی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی كۆتایی پێدێنێت، لەلايەكى تريشەوە ئۆكراینا زۆر بەباشی دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات، چونكە سوپاى ئۆكراينا پێویستی بە بەرگریكردن و سيستەمى دژە ئاسمانی هەيە، ئەوەش بۆ ئەنقەرە و واشنتن  ئاسۆیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە ." 

راگەیاندنەكانی توركیا بە بایەخەوە ئەو پێشنیازەى کۆڵى بڵاوكردەوە، رۆژنامەی (یەنی شەفەقی) توركیا بڵاويكردەوە، لەو دواییە داوایەكی سەرنجراكێش لە توركیا كراوە، كە ئەگەر توركيا سيستەمى (ئێس 400)ى رووسى بدات بە ئۆكراينا، ئەمەريكا  (100) فڕۆكەی (ئێف 35)ی ئەمەریكی دەدات بە ئەنقەرە.

 پێشتر سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند، "رووبەڕووبوونەوەی هێرشی رووسیا پێویستمان بە فڕۆكە و چەكی زیاترە، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی رووسیا پێویستیشمان بە سیستەمی بەرگری هەیە."

لەو بارەیەوە ئیرهان تایلان، چاودێری سیاسی رایگەیاند، "ئەو پێشنیازە نوێیەی ئەمەریكا مایەی سەرسامييە، بەڵام بۆ توركیاش مەترسیدارە، چونكە ئەگەر توركیا ئەوە بكات، دۆخێكی مەترسیداری بۆ دروست دەبێت، ئەوەش كاریگەری گەورە لەسەر دۆخی ئابووری دروست دەكات."

لە بەشێكی تری قسەكانی، تایلان روونیكردەوە، "ناكرێت بەبێ بیركردنەوە لە لێكەوتەكانی لەسەر ئابووری توركیا هەنگاوێكی لەو جۆرە بهاوێت، چونكە بەشێكی گەورەی ئابوورى ئێمە پشت بە رووسیا دەبەستێت، بۆیە بەدووری دەزانم لە پێناو فڕۆكەی (ئێف 35) توركیا توركیا ئەوە قبوڵ بكات، چونكە قبوڵكردنێكى لەو جۆرە  پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا دەكاتە قوربانى، ئەگەر توركیا كارێكی لەو جۆرەی بكردایە پێشتر دەيتوانى ئەو كارە بكات." 

سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەكەی ئیرهان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەنقەرە بایەخ بە پەيوەندى لەگەڵ هەردوو وڵات دەدات، بۆیە لە سایەی ئەو دۆخە ئابوورییەی ئێستا پەيوەندييەكانى بە هاوسەنگى لە نێوان هەردوو وڵات رادەگرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین