ماكینزى : هێزه‌كانى ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كى زۆرتر له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فرانك ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێ، دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازمان له‌ عێراقن و تا ماوه‌یه‌كى درێژ ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ى ئادارى 2022 به‌ بۆنه‌ى 19مین یادى داگیركردنى عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكینز كه‌ ماوه‌ى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى له‌ فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ته‌واو بووه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ گۆڤارى Military Times دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

ماكینزى باس له‌وه‌ ده‌كات بۆ زیادبوون یان گۆڕینى هێزه‌كان راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، كه‌ مه‌شقى هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانى ماكینزى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ ده‌ڵێ، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئاستى هێزه‌كان ئه‌وا له‌ ئه‌نجامى راوێژكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و به‌ تایبه‌تى ده‌زانرێت تازه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك گفتوگۆى ستراتیژیمان ته‌واو كرد و باوه‌ڕم وایه‌ به‌رده‌وامیش ده‌بێت".

له‌ 20ى ئادارى 2003 ئه‌مریكا بڕیارى جه‌نگى عێراقى دا و بێ ره‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه‌ پرۆسه‌كه‌ى به‌ "داگیركردن"ناوبرد. هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ 2011 له‌ عێراق كشانه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌ڕى داعش دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ عێراق.

حكومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى له‌كۆتایى ساڵى رابردوو 2021 ته‌واوبوونى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى له‌ عێراق راگه‌یاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین