كازمى له‌ مووسڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى كۆبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مووسڵى كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى شاره‌كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌ كردەوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى ئادارى 2022  مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێك گه‌یشته‌ شارى مووسڵ و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوێى له‌ پێشنیارى به‌رپرسانى ئه‌منى گرتووه‌ و داوایشى كردووه‌، بایه‌خێكى ته‌واو به‌ پاراستنى سنووره‌كانى مووسڵ و به‌نداوه‌كان و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با بدرێت.

جیا له‌مه‌یش داواى كردووه‌ سه‌رنجی ده‌زگاى ئه‌منییه‌كانی بۆ پێشخستنى كۆششى هه‌واڵگرى بێت.

له‌ هاوینى 2014 شارى مووسڵ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش داگیركران و دواتر له‌ 2017 رزگاركران. به‌مه‌یش له‌ رووى ئابوورى و ئاسایش و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ر شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین