توركیا داواكارییە یاساییەكانی ڕادەستكردنی فەتحوڵا گولەن تەواوكردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەكشەممە (20/ی ئاداری 2022) بەكر بۆزداغ، وەزیری دادی توركیا لە دیمانەیەكی ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) ئاشكرایكرد، "بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەی ئەمەریكا فەتحوڵا گولەن رابەری رەوتی خزممەت رادەستی وڵاتەكەمان بكاتەوە، لە ماوەی رابردوو بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیری دادی ئەمەریكا كۆبووینەوە، پێشتریش چەند جارێك رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا ئەو بابەتەی باسكردوون."
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریكا بەرانبەر ئەو داواكارییەی حكومەتی توركیا، بەكر بۆزداغ رایگەیاند، "وەزارەتی دادی ئەمەریكی پێیوایە ئەو داواكاریە مەرجە یاساییەكانی تێدا نییە، بەڵام ئێمە بەڵگەی پێویستمان بۆ ناردوون، بۆ ئەوەی گولەن رەوانە بكەنەوە، هەرچەندە بەڵگەكانمان رەوانەی داواكاری گشتی كردووە، بەڵام وەزارەتی دادی ئەمەریكی وەڵامی ئەو بەڵگەیانەیان نەداوەتە دادگا."
دەربارەی هۆكاری نەخستنەڕووی بەڵگەكانیش وەزیری دادی توركیا پێی وایە، ئەگەر بەڵگەكان بخرێنەڕوو دادگای ئەمەریكا بڕیارێك دەدات پێچەوانەی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەیە، بۆیە نایانەوێت ئەو بەڵگەكانمان رەوانەی دادگا بكەن."
فەتحوڵا گولەن رابەری رەوتی خزمەت، یەكێكە لە پیاوە ئایینییە كاریگەرەكان لە دوای كودەتای (2016) حكومەتی توركیا بە هەبوونی دەست لەو كودەتە تایە تۆمەتباری كردووە، داوا لە ئەمەریكا دەكات رادەستی بكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment