شاندێکی حکومەتی عیراق لێکۆڵینەوە دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شاندێکی حکومەتی عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، گەیشتە هەولێر و سەردانی ئەو شوێنانە دەکات، کە موشەکەکانی لێکەوتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(20/ئازار/2022 ) شاندێکی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

شاندەکە لە ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەمنی و سەربازی پێکهاتووە. بڕیارە دوای بینین و لێکۆڵینەوە لە ماڵی شێخ باز، شاندەکەی عێراق لەگەڵ رێبەر ئەحمەد و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

رۆژی(13-3-2022) هێرشێکی موشەکی کرایە سەر شاری هەولێر، وێڕای زیانی ماددی شوفێرێکی تاکسی برینداربوو. هەمان رۆژ سوپای پاسدارانی ئێران، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.

دوای هێرشەکە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەردانی شوێنەواری هێرشەکەی کردوو بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوەدا. شاندەکە دوای لێکۆڵینەوە لە هێرشە موشەکییەکە راپۆرتێک ئامادە دەکات و رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین