کەسێک لە بەردەڕەش ژن و پیاوێک دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

لە قەزاى بەردەڕەش ژن و پیاوێک دواى ئەوەى لەگەڵ یەکتر دەبیندرێن، لەلایەن کەسێک دەکوژرێن، بکوژەکەش شەوى ڕابردوو خۆى ڕادەستى هێزەکانى پۆلیس کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئادار/2022) شێخ سەعدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کەسێک، دواى پیاو و ئافرەتێک دەکوژێت، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی بەردەڕەش کردووە.

بەپێى وتەى بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش، بکوژەکە دواى خۆ ڕادەستکردنى بە پۆلیس، هۆکارى تاوانەکەى ئاشکراکردووە و گوتویەتی کە ژنی مامی خۆی لەگەڵ پیاوێکدا کوشتووە.

شێخ سەعدی زیاتر روونیدەکاتەوە، ئەم تاوانە لە گوندی گۆمەزەرد لە شارۆچکەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویداوە، لە ئێستا تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین