له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان له‌نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه به‌‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبووسى ده‌بێت و ئامانج لێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى سه‌ر بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 ده‌بێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان و ته‌واوى سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ مكوڕن به‌ زووترین كات بودجه‌ى گشتى تێپه‌ڕێنێت.

ده‌شڵێ، "له ‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنى كۆسپێكى سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى یاساكه‌".

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى محه‌مه‌د شه‌به‌كى پێشبینى ده‌كات رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو ده‌نگ به‌ بودجه‌كه‌ بدرێت، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

ماوه‌ى دوو مانگه‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا دنه‌یتوانیوه‌  پرۆژه‌ یاساكه‌ تێپه‌ڕێنى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین