مەسرور بارزانى: ئامانج لە هێرشەکانى سەر سعوودیە تێکدانى سەقامگیریى ناوچەکەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هێرشەکانى سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکات و دەشڵێت، ئامانج لەم هێرشانە تێکدانى سەقامگیرى ناوچەکەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئادار/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە تویتێکدا دەڵێت، هێرشەکانی سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکەم.

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، ئامانج لە هێرشە دووبارەبووەکان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە.

هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتى، پاڵپشتی تەواوی حکومەت و گەلی سعوودیە دەکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین