مالیكى: دژى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دژى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنە، ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌ بۆ ترساندنى سه‌ربه‌خۆكان به‌كارده‌هێنرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ى ئادارى 2022 نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ تویتێكدا باسى له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئێستا كردووه‌ و ده‌ڵێ، "هیچ هێزێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشنیارى نه‌كردووه‌، قبووڵیشى ناكات، به‌ڵكو به‌هێزه‌وه‌ دژى ئه‌و بژارده‌یه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌"

مالیكى له‌ به‌شێكى ترى تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هه‌ر چه‌نده‌ هیچ لایه‌نێكى سیاسى پێشنیارى نه‌كردووه‌، به‌ڵام وروژاندنى له‌م كاته‌دا به‌ر له‌ دانیشتنى 26/3 ، بۆ ترساندنه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆكان تا له‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌شدار بن".

دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامێكدا داواى له‌ په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌شدار بن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین