رێژەی هەناردەی كاڵای توركی بۆ ئیمارات بەرزبۆتەوە تورکیە

نوچەنێت:

دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و توركیا، بەراورد بە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، رێژەی هەناردەی توركیا لە (55.4%) بۆ وڵاتە بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا لە راگەیاندراوێكدا داتای هەناردەی خۆی لە (12) مانگی رابردوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو داتایانە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەناردەی كاڵا جۆراوجۆرەكانی توركیا بۆ ئیمارات لە (55.4%) زیادی كردووە.

سەردانەكانی محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات بۆ توركیا و سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ئیمارات كاریگەریی گەورەی لەسەر ئاڵوگۆڕی ئابووری دوولایەنە هەبووە.

لە دواین سەردانی مانگی رابردوو هەردوو وڵات (13) رێككەوتنیان لە بوارەكانی (پیشەسازی سەربازی، تەندروستی، گۆڕانكاری كەشو هەوا، پیشەسازی، تەكنەلۆژیا، رۆشنبیری، كشتوكاڵ، گواستنەوەی وشكانی و دەریایی و پەیوەندییەكان و رووداوە سروشتییەكان) واژۆكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو راگەیێندراوەکە، رێژەی هەناردەی كاڵای توركی بۆ ئیمارات بەراورد بە ساڵی رابردوو، سێ ملیار و (303) و ملیۆن و (242) هەزار دۆلار زیادی كردووە، ئەوەش وایكردووە ئیمارات بێتە پلەی (17) لەو وڵاتانەی لە مانگی رابردوو رێژەیەكی زۆری كاڵا بۆ هەناردەكراوە، كە پێشتر لە پلەی (18) بوو.

هەناردەی كاڵاكان بەو جۆرەی خوارەوە بوو، بابەتەكانی جوانكاری زۆرترین خواستی لەسەر بووە كە بڕەكەی گەیشتۆتە (90) ملیۆن و (861) هەزار دۆلار، پیشەسازی سەربازی لە پلەی دوومە، كە بایی (35) ملیۆن و (387) هەزار دۆلارە، دواتر مادە كیمیاوییەكان بایی (22) ملیۆن و (740) هەزار دۆلار بوو، بەرماڵ بای (15) ملیۆن دۆلار بوو، دانەوێڵە و پاقلەمەنی و دانەوێڵە زەیتییەكان بای (15) ملیۆن (600) هەزار دۆلار بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین