سه‌در په‌یامێكى نوێ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئادارى 2022 موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له تویته‌ر په‌یامێكى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانى عێراق كردووه، ئه‌مه‌یش دووه‌م په‌یامى سه‌دره كه له ماوه‌ى سێ رۆژ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانى بكات.
سه‌در ئه‌مڕۆ له په‌یامه‌كه‌ى سوپاسى په‌رله‌مانتاره‌كانى كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى گوایه پێشوازییان له په‌یامه‌كه‌ى كردووه و ئاماده‌ییان نیشان داوه، له دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌بن كه رۆژى 26 ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "سوپاسیان ده‌كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى نيشتيمانيان به پێش به‌رژوه‌ندییه تایبه‌ته‌كان خست". سه‌در له په‌یامه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پلانى گه‌نده‌ڵكاران له‌ناو ببات.
رۆژى 21ى ئادار موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتار و قه‌واره سه‌ربه‌خۆكان كرد، بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى سه‌رخستنى دانیشتنى په‌رله‌مان بكه‌ن. له خولى ئه‌م جاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق نزیكه‌ى 50 په‌رله‌مانتار و قه‌واره‌ى نوێ هه‌ن.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment