کەشناسى: شەپۆلێکى باران بارین شارەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سبەش باران بارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان دەربارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئاسمان  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەدرێژای کاتەکان لە دوای نیوەڕۆ رێژەی باران بارینەکە زیاد دەکات و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوریەکان.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، ئەگەر هەورەتریشقە هەیە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەکانى گەرمی لەنێوان 3 تاکو 4 پلە دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین