سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات ئەمەریكای تووشی شۆك كرد بیروڕا

نوچەنێت:

سەمەدار پێری*

لە كۆتایی هەفتەی رابردوو دەركەوتنی بەشار ئەسەد لە ئیمارات جیهانی تووشی شۆكرد، ئەوەش بە جۆرێك بوو ئەنتۆنی بلینكن سەردانەكەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندنەوە، چونكە ئاگاداری سەردانێكی لەو جۆرە نەبوو، ئیدارەی واشنتن راگەیێندراوێكی توندی دژ بەو سەردانە بڵاوكردەوە. 

ئەوەی گرنگە كاتی سەردانەكەیە، لەگەڵ تێپەڕینی (11) ساڵ بەسەر شەڕی ناوخۆی سووریا، كە لە دەرعای نزیك سنووری ئوردن هەڵگیرسا، لەو كاتەوە دەیان منداڵ خرانە زیندانەكانی سووریا، هەندێكیان بەهۆی ئەشكەنجەی دڕندانە گیانیان لەدەست دا، ئەوانەی تریش بە كەمئەندامی ئازاد كران، دیاریكردنی ئەو بەروارە بە رێكەوت نییە، پەیامی ئەسەد لە دیاریكردنی ئەو وادەیە بریتیە لە (ڕیگەمان بۆ كرایەوە، ئەو سەردانەی ئێمە بۆ وڵاتێكی مێژووییە) ئەوەش پەیامێكی روونە بۆ هاونیشتیمانیانی سووریا و سەرۆكەكانی وڵاتانی عەرەبی و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئیدارەی ئەمەریكا، كە ئەسەد بەو جۆرە لە كەنداو میوانداری دەكرێت.

(11) ساڵ بەسەر كاركردنی ئیمارات تێدەپەرێت بۆ دوورخستنەوەی سووریا لە كۆمكاری عەرەبی، ئێستا ئەو سەركردانە لە ناخەوە دان بەو حەقیقەتە دەنێت، (تەنانەت ئەگەر مانەوەشی بە پاڵپشتی ئێرانیش) بێت ئەسەد تەنیا سەرۆكێك نییە، بەڵكو ئێستا بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ ئێران هەیەتی، دەتوانێت تەسفیەی حیساباتی لەگەڵ ئیدارەی بایدن بكات، ئێستا وڵاتانی عەرەبی ئامادەن سووریا بگڕێنەوە بۆ كۆمكاری عەرەبی، چونكە ناكرێت پشتگوێخستنی وڵاتانی عەرەبی لە لایەن ئیدارەی بایدنەوە لەبەرچاو نەگرین، ئەگەر سعوودیە بە نمونە وەربگرین، ئیدارەی بایدن ئامادە نەبوو گفتوگۆی لەگەڵ بكات، میسر چەندین ئاماژەی نارد بەڵام بەهۆی پێشێلی مافەكانی مرۆڤ وەڵامیان نەدایەوە، بایدن وەك لەو جۆرە كەسانەیە لەكاتی دانوسناندنە بێبەرهەمەكان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، هاوپەیمانە دێرینەكانی پشتگوێ دەخات.

سەرۆكی ئەمەریكا ئێستا دەرگاكانی لەگەڵ قەتەر دەكاتەوە كە نزیكە لە ئێران و ئیخوان مسولیمین و بزووتنەوەی حەماس، بۆیە كارێكی هەڕەمەكی نییە وڵاتانی كەنداو ئێستا لەسەر داوای بایدن فرۆشتنی رێژەی نەوت زیاد ناكەن.

ئەوەش بۆ ئیسرائیل كێشەیەكی زۆر گەورەیە، لایەك هاوپەیمانێكی ستراتیژییە لەگەڵ ئەمەریكا، لە لایەكی تریشەوە، سێ لە دۆسە نوێكانی كەنداوی لە ئەمەریكا دووركەوتینەوە، پرسی فەڵەستین باس ناكەین، كە جۆ بایدن ئاماژەكان بۆ حكومەتی نەفتالی بنێت دەنێرێت، ئەگەر هەنگاوی تازە لەگەڵ فەڵەستین بهاوێین چی دەبێت، ئیسرائیل لە كام بەرە دەبێت؟ ئەگەر هێرشەكانی كەرتی غەززە بە پاڵپشتی ئێران دەستپێ بكاتەوە، هەڵوێستی ئەمەریكا چی دەبێت؟ ئەوەش لە كاتێدایە ئیدارەی بایدن فشار دەكات بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر.

رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلییە، لە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت كاردەكات

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین