مادلین ئۆلبرایت کۆچیدواییکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچییدواییکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 23/ئازار/2022) بنەماڵەی مادلین ئۆلبرایت هەواڵی کۆچییدوایی مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشوتری ئەمریکایان بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند.

ئەم خانمە یەکەمین ژن بوو پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 1997وەربگرێت.

لە ساڵی 1998نێوەندگیری سەرۆک مەسعود بارزانی و مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ.

مادلین ئۆلبرایت لە ساڵی1937لە دایکبووە. ئەمڕۆ 23-3-2022 لە تەمەنی 84 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچیدواییکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین