دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەک لەدژى رێبەر ئەحمەد ڕەتدەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى ئاشکراى دەکات، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئەو سکاڵاییەى لە دژى رێبەر ئەحمەد تۆمارکراو بوو ڕاتکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئادار/2022) شێروان دووبهردانی، ئهندامی ئهندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى به كوردستان24ی راگهیاند، دادگای فیدراڵی سكاڵایەکى له دژی رێبهر ئهحمهد و پارتی دیموكراتی كوردستان رهتكردهوه.
پێشتر عالیه نوسێفى، ئەندام پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا، لە دژى کاندیدکردنى رێبهر ئهحمهد و پارتى دیموکراتى کوردستان سکاڵاى لە دادگاى فیدراڵیى عێراق تۆمار کردبوو و داواى کردبوو پارتى نابێ کاندیدى هەبێ بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق.
ڕەتکردنەوەى ئەم سکاڵایە لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ فراکسیۆنى پارتى و کوتلەى سەدر و فراکسیۆنى سیاد هاوپەیمانییەکى نوێیان لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەیاند بە ناوى ڕزگارکردنى نیشتیمانى، ئەمەش شانسى دەرچوونى ڕێبەر ئەحمەد بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق زیاتر دەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment