پشکنینى (پی سی ئاڕ) لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵیگرا تەندرووستی

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەى هاوبەشى نێوان هەولێر – بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بە بڕیارێکی دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی چیتر پشکنینی (پی سی ئاڕ) بۆ ئەو گەشتیارانە ئەنجام نادرێت کە لە  رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە سەفەر دەکەن.

ئەمڕۆ پنجشەممە (24/ئادار/2022)، د. دەشتی بۆستانی، ئەندامی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر – بەغدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە کوردستان24ی راگەیاند، بەپێىى ئەو بڕیارەى  بۆ دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی هاتووە، چیتر ئەو کەسانەی لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەشت دەکەن،پێویست ناکات پشکنینی (پی سی ئاڕ) ئەنجام بدەن.

د. دەشتی بۆستانی زیاتر روونیکردەوە، لە سەرەتاى مانگى چوارى ئەمساڵ ئەو هاووڵاتییانەى کارتی ڤاکسینیان هەیە، پێویستە لەکاتی سەفەرکردن دەبێ کارتەکەیان پێبێت، چونکە لەمەودوا ئەم کارتە لەجیاتى پشکنینى کۆرۆنا بەکاردێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین