ماكرۆن هۆشداریى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا هۆشداریى له‌وه‌ى به‌ هۆى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرایناوه‌، جیهان رووبه‌ڕووى برسێتى ببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئادار له‌ میانه‌ى كۆنگره‌ى گرووپى حه‌وت، ئیمانوێل ماكرۆن له‌ وتارێكدا هۆشداریى دا له‌وه‌ى به‌هۆى جه‌نگى رووسیا و ئۆكرانیاوه‌، جیهان رووه‌بڕووى برسێتى ببێته‌وه‌.

ئیمانوێل ماكرۆن گوتى، "بێتوانایى ئۆكرانیا له‌ چاندنى كێڵگه‌كانى، واتاى ئه‌وه‌یه‌ ته‌نگژه‌یه‌كى خۆراك له‌ ماوه‌ى 12 تا 18 مانگ له‌ جیهان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ییش برسێتى دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ رووبەڕووى ته‌نگه‌ژه‌كه‌ نه‌بینه‌وه‌".

ماكرۆن گوتیشى، "ناتۆ بڕیارى داوه‌ پاڵپشتى ئۆكرانیا بكات، بێ ئه‌وه‌ى بچێته‌ جه‌نگه‌كه‌وه‌، گرووپى G7 ئاماده‌یه‌ سزاى زیاتر به‌سه‌ر رووسیا بسه‌پێنێ".

ئه‌مڕۆ له‌ برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا سێ كۆنگره‌ى تایبه‌ت به‌ شه‌ڕى رووسیا و ئۆكراینا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئه‌وانیش كۆنگره‌ى ناتۆ و گرووپى G7 و كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین