حەلبوسی سەردانی تاران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران بکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی( 25/ئازار/2022)نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: محەممەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران دەکات.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە و بڕیارە حەلبوسی لەگەڵ  ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانیش کۆببێتەوە.

سەردانەکەی حەلبوسی لە رۆژی 27ی مانگدایە، بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین