سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: هاوسۆزی گەلی سعودیەین
نوچەنێت
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە بەردەوامەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی سعودیە دەکات و دەڵێت: هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە هەی.
ئەمڕۆ شەممە ( 26/ئازار/2022) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە رایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە رۆژی هەینی خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج.
رۆژی رابردوو یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان گوتی: هێزە چەکدارەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی رۆژئاوای سعودیە کە هاوسنورە لەگەڵ شاری مەککە و چەند وێستگەیەکی دیکە لە ریازی پایتەختی سعودیە. هێرشەکان لە رێگەی موشەکی بالیستی و درۆنەوە ئەنجامدراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە رادەگەیێنین لە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییانە کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment