هاوپەیمانی شەرم شێخ بۆ دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بیروڕا

نوچەنێت:

إسحق ليفانون                                         

نزیكەی دوو ساڵ پێش ئێستا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر لە چوارچێوەی بەغدا هەوڵیدا میسر و ئوردن و عێراق یەكبخات، ئەو هەوڵەی بە ئامانجی هاوكاریكردنی عێراق و دەرهێنانی بوو لە ژێر هەژموونی ئێران.

لەو كاتەوە پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و میسر بەهێزتر بوو. لەو چەند رۆژەی رابردوو لە شەرم شێخ ئیمارات و میسر و ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، پێشتر لە سیناء ئەو سەرۆكانە كۆبوونەوە چەند خاڵێكی هاوبەشیان گەڵاڵەكرد، دیارترین خاڵی نێوانیان بێهیوای هەر سێ وڵاتە لە مامەڵەی ئیدارەی بایدن بەرانبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ئەندامانی ئەو چوارچێوە نوێیە لەو بۆچوونە هاوبەشن كە واشنتن پەلەیەتی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دۆسیەی ئێران، ئەو كۆبوونەوە باجی ئەو بێهیوایەیە، بەگوێرەی تێگەیشتنی ئەو وڵاتانە ئەمەریكا هەڵەیەكی تاكتیكی دەكات، لە داهاتوو دەبێتە مەینەتی بۆیان.

ئەو سێ سەرۆكە لە میسر كۆبوونەوە بۆ ئەوەی میكانزمی هەماهەنگی نێوانیان دابنێن و لە داهاتوو لە ژێر تیشكی واقیعی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو بهاوێن.

هەر بەتەنیا ئامادەیی ئەمەریكا بۆ چاوخشانەوە بە داواكاری ئێران بۆ دەرهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر، هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاند و پەلەی كۆبوونەوەی شەرم شێخی لێكەوتەوە، وەك ئەوە بوو ئەوان زۆر بەپەلە و بەنهێنی ئامادەسازییان بۆ كردبێت.
خاڵی هاوبەشی ئەو سێ وڵاتە ترسە لە زاڵبوونی ئێران لەو ناوچەیە و زیادبوونی مەترسیە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە جگە لە پرسی ئەتۆمی ئەو سێ وڵاتە پێیانوایە پیلانگێڕی ئێران مەترسی راستەقینەیە، ئەمەریكاش پشتگوێی خست بێت، یاخود نەیەوێت رێگر بێت دەبێت هەوڵی خۆیان بدەن، میسر و ئیمارات پێیانوایە حوسیەكان لەلایەن ئێرانە پاڵپشتی دەكرێن لەوێوەو سعوودیە موشەكباران دەكات. 

ئێرانییەكان لە عێراق هێرش دەكەنە سەر ئەمەرییەكان، بەڵام ئەمەریكا هیچ وڵامێكی نییە، بەڵام وڵاتێكی بچووك و بوێر هەیە زۆر بەسەركەوتویی رێگە لە دوژمنكاری ئێران دەگرێت كە ئیسرائیلە، هەر ئەوەش هۆكاری ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو لە شەرم شێخ.

هەنگاو هەنگاو جۆرێك لە دەورەدانی ئێران دروست دەبێت، ئیسرائیل بەشێكی سەرەكییە تێیدا.
ئەوەشی دیارە ئەو سێ وڵاتەی لە شەرم شێخ كۆبوونەوە هەست بە بوونی واقیعێكی نوێ لە دوای واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئێران دەكەن، مامەڵەی ئەمەریكا لەگەڵ ئۆكراینا و پێشتریش لەگەڵ ئەفغانستان ئەو ترسەی لای ئەو وڵاتانە بەهێز كردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانن بۆ رۆژی دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئەوان خۆیان رێكخستبێت.

دەكرێت عەبدولفەتاح سیسی چوارچێوەی شەرم شێخ و چوارچێوەی بەغدا پێكەوە ببەستێتەوە، پرسیارەكەش ئەوەیە: ئەندامانی ئەو ئاڕاستە نوێیە چۆن خۆیان بۆ هەنگاونان بۆ ستراتیژیەتی هاوبەش ئامادە دەكەن، كە دەكرێت لە رووی هەواڵگری و ئامادەسازی سەربازی پێكەوە كاربكەن، ئەو دیدارە هەنگاوێكی مێژوویی بوو، چارەنووسی ئەو سێ وڵاتە لە قۆناغی داهاتوو پێكەوە دەبەستێتەوە.

میسڕ لە ریزی پێشەوەی هەماهەنگیە لەگەڵ ئیسرائیل و رێگریكردنە لە ئێران، ئیمارات بە ئاشكرا بەرەی خۆی هەڵبژاردووە، ئیسرائیل لە نێوان شەو و رۆژێك بووە وڵاتێكی بەهێزی ناوچەیی و ناوەندێك هەموو لایەك هەوڵی نزیكبوونەوەیی بۆ بدەن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین