وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ ڕایدەگەیێنێت، سەرەتاى مانگى نیسان دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئادار/2022) جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، هەموو هەوڵێکمان داوه‌ بۆ کۆکردنەوەى داهات، تاوەکو مووچه ئەم مانگە‌ به‌بێ گرفت دابه‌ش بكرێت.

جوتیار عادل سەبارەت بە مووچەى مانگى ئادار زیاتر روونیکردەوە، هه‌ر كاتێك بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بێت، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كه‌م، له‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار بكرێت.

ئەم لێدوانەى وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەغدا (200) ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، کە بەپێى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى داراى و ئابوورى ئەم بڕە پارەیە بۆ تەواوکردنى مووچەى مانگى شوبات بەکاردەهێندرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین