ئيسرائيل لێدوانێكى ئەردۆغان ڕەتدەكاتەوە
نوچەنێت:
ئەمرۆ يەكشەممە (27/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئيسرائيل ئۆف تايمز) بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا رايگەياند، "لەو نزيكانە سەردانێكى نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات"، چەند سەرچاوەيەك راگەياندووە، تا ئێستا هيچ سەردانێكى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بۆ توركيا لە ئارادا نييە، تەنيا هەندێك هەوڵ هەيە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە.
پێشتر ئيسحاق هێرۆز، سەرۆكى ئيسرائيل لەسەر بانگهێشتى فەرمى ئەردۆغان سەردانى توركياى كرد، ئەو سەردانە دەرگاى بەڕووى پەيوەندييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە كردۆتەوە.
رۆژى هەينى رابردوو سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لەو نزيكانە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات، ئەوەش دەبێتە دەستپێكى قۆناغى نوێى پەيوەندييەكانى ئيسرائيل و توركيا."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، دۆسيەى گازى سروشتى گرنگترين هەنگاوى هاوبەشى پەيوەندييەكانى ئێمە و ئيسرائيل دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment