رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومی نابەرپرسانە مامەڵەیان کردووە
ئەمڕۆ یەکشەممە(27/ئازار/2022 ) رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تییدا دەڵێت: ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومی پەیوەست بە دۆسییەکانی مافی تڕانس و هاوڕەگەزخوارەکان نابەرپرسانە مامەڵەیان کردووە.
رۆژی 23-3-2022، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاری ڕێکخراوی ناوبراو، وەڵام و ڕونکردنەوەی پێشوەختەی دابین کرد کە لە وێبسایتی ڕێکخراوەکە بە ڕاپۆرتەکەوە هاوپێچکراوە.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم، لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت: سەبارەت بە ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە گوێرەی یاسا پارێزراون و بێ جیاوازی ڕێزیان لێگیراوە. کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت هاوکاری حکومەت بێت بۆ پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا. چەند حاڵەتێکی دەگمەن هەن کە ڕێسا و یاساییە ناوەخۆییەکان چارەسەری وردی هێشتا بۆ دابین نەکردون، یەکێک لەو حاڵەتانەش مافی ڕەگەزخواز و تڕانسەکانە لەگەڵ سنورە یاساییەکانیان. هەرچۆنێک بێت، دادگاکان سەربەخۆن و بە گوێرەی ئەو ماددە یاساییانەی کە هەن لێکدانەوە بۆ کەیسەکان دەکەن و بڕیار لە بارەیانەوە دەدەن.
لە رونکردنەوەکە جەخت لەوە دەکرێتەوە: کە هەرێمی کوردستان هەوڵی پاراستن و بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییەکان دەدات. مافی شەرعی هەر هاوڵاتییەکە کە پڕاکتیزەی ئازادییەکانی خۆی بکات، و بوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چوست و چالاک هەوێنێکە بۆ پاراستنی زیاتری ئازادییە تاکەکەسییەکان و دەستەجەمعییەکان. یاسا بەرکارەکان و دەستوریش ئازادییەکانی تڕانس و هاوڕەگەزخوارەکان تا ڕادەیەک سنوردار دەکەن. بانگەشەکردن بۆ ئەم دیاردانە، بە گوێرەی یاسا پەیوەندیدارەکان سەرپێچیکردنی یاسایە، بەداخەوە کە هەندێک ڕێکخراو لەم ڕوەوە نابەرپرسانە مامەڵەیان کردوە".
سەبارەت بەکاری رێکخراوە ناحکومییەکانیش ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم دەڵێت، هەندێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە چەندین ڕووەوە یاسای بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2011یان پێشێلکردوە. لە بنەڕەتدا یەکێک لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان دامەزرا، بەڵام ناونیشانەکەیان فراوان کرد بۆ ئەوەی مافی هاوڕەگەزبازانیش بگرێتەوە، لۆگۆکەیان گۆڕی بۆ سومبولێکی ئاشکرای داکۆکیکردن لە هاوڕەگەزخوازی، و لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردودا ڕاپۆرتی دارایی گونجاویان پێشکەش نەکردووە. ئەمە بێ ئاگادارکردنەوە بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان، کە ئەمەش پێشێلکارییە بۆ یاسای ئاماژەپێکراو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment