بەڕێوەبەری پێشوی چاکسازی ئافرەتان و نه‌وجه‌وانان دەستگیرکرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەڕێوەبەری پێشوتری چاکسازی ئافرەتان و نه‌وجه‌وانانی دھۆک، لەگەڵ دوو کەسی دیکه‌ لەسەر "دیارنەمانی بڕە پارەیه‌کی زۆر و دۆسیەی گەندەڵی" دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە(27/ئازار/2022  ) هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوبەری پێشوی چاکسازی ئافرەتان و نه‌وجه‌وانان، لەگەڵ دوو لە فەرمانبەری بەڕێوبەراتییەکە لەسەر دیارنەمانی گوژمه‌ پاره‌یه‌کی زۆر، لەسەر داوای داواکاری گشتی دھۆک دەستگیرکران.

بە پێی قسەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک" تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین