توركيا زۆر بە هەستيارى بەرەو  وڵاتانى يەكێتى ئەوروپا دەگەڕێتەوە شیکاری

نوچەنێت:

چەند رۆژێك پێش هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، محەمەد بارلاس، رۆژنامەنووسى نزيك لە رەجەب تەيب ئەردۆغان بەو جۆرە ئەو دۆخەى ئێستاى هەڵسەنگاندبوو، "ئەگەر رووسيا هێرش بكاتە سەر ئۆكراينا، ئەردۆغان گەشتێك بۆ كيشوەرى ئەفريقيا دەكات، كە ماوەى چوار رۆژ دەخايەنێت، لە هەمانكاتيش ئەردۆغان بەردەوام لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا لە پەيوەنديى دا بوو."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەى بەوە كردبوو، "سەرجەم شارەزايانى سياسى لەسەر ئەوە هاوڕان بوون، كە واشنتن بۆ ئەوەى باڵادەستى خۆى بەسەر ئەوروپا قووڵ بكاتەوە، قەيرانى ئۆكراينا قووڵترە دەكاتەوە." بارلاس بەو قسەيە ويستى وەڵامى شەقامى توركيا بداتەوە، كە سەرۆكى رووسيا حیكمەتى لە جۆ بايدن زياترە.

پەيوەندييەكى جياواز

ئەو وێنەيە بە رێككەوت نييە، بەڵكو رەنگدانەوەى پەيوەندى ئەرێنى نێوان پۆتين و ئەردۆغانە، بەتايبەت لەدواى كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) ئەردۆغان بە هاوكارى پۆتين خۆى وەك سەربەخۆ لە ئەمەريكا و ئەوروپا نمايش دەكرد، جگە لەوەش هەندێك جار لە هەندێك پرسى سياسەتى دەرەوە دژيان بوو.

لە قەيرانى سووريا و ئازەربايجان ئەنقەرە و مۆسكۆ سەركەوتووبوون لە پەراوێزخستنى وڵاتانى رۆژئاوا، سەبارەت بە ليبيا و دەرياى ناوەڕاست توركيا وەك ركابەرێكى ئەندامانى يەكێتى ئەوروپا كارى دەكرد.

ئەو ستايشكردنەى توركيا بۆ مۆسكۆ مەترسى ئەوەى لێدەكرا، توركيا بە تەواوى لە ئەوروپا دوور بكەوێتەوە، هەستيارى يەكێتى ئەوروپاش بەرانبەر توركيا لە دەرياى ناوەڕاست و قوبرس كاريگەرى لەسەر ئەو هەنگاوانەى توركيا هەبوو، لە لايەكى تريشەوە دواكەوتنى سزاكانى واشنتن بۆسەر ئەنقەرە كاريگەرى لەسەر ئەوە هەبوو توركيا پەنا بۆ كڕينى سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى ببات.

راستە توركيا ئەزموونى لەگەڵ پۆتين هەيە، بەو پێيەى ستراتيژيەتێكى ديارى هەيە، لە ململانێكانى سياسەتى پشتبەستن بەهێز پەيڕەو دەكات، لە ململانێكانى سووريا هيچ نەرمييەكى تێدا نەنواند، بۆيە ئەردۆغانيش بەردەوام خۆى لە هەڵكشانى ململانێكان لەگەڵى دەپاراست.

لەگەڵ ئەو هەموو ئاڵۆزييەى نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ، نزيكى ئەردۆغان لەگەڵ رووسيا توركيا زياتر لە ئامانجى سەربەخۆبوونى وەڵاتەكەى لە رۆژئاوا نزيك دەكردەوە، ئەوەش وايكرد توركيا بەو مانۆڕانەى لە نێوان لايەنە ركابەرەكانى جيهان سەركەوتوو بێت، بازنەى كاريگەرييەكانى لە چەند ساڵێكى كەم زۆر فراوانتر بكات.

خواست بەرەو رووسيا و گەڕانەوە بۆ ئەوروپا

بە درێژايى ساڵانى رابردوو رۆژنامەكانى سەر بە حكومەتى توركيا وێنەيەكى ئەرێنى رووسيايان نيشان دەدا، بە پێچەوانەوە وێنەى ئەمەريكا و ئەوروپايان بە نەرێنى نيشان دەدا، ئەوەش كاريگەرى لەسەر رايگشتى توركيا هەبوو.

چەند مانگێك پێش هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، پەيمانگەيەكى لێكۆڵينەوە راپرسيەكى كردبوو، لە (39%) بەشداربووان پێيانوابوو پێويستە توركيا لە سياسەتى دەرەوە هەماهەنگى رووسيا و چين بكات لەبرى ئەمەريكا و ئەوروپا.

لە رۆژانى يەكەمى هێرشى رووسيا، سياسەتى سەرەوەى گرتەبەر و سەركۆنەى هێرشەكانى رووسياى كرد، بەڵام بەشداريش نەبوو لە سزادانى رووسيا، لەكاتى دەنگدان لەسەر هەڵپەساردنى نوێنەرايەتى رووسيا لە ئەنجوومەنى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ، توركيا تاكە ئەندامى ناتۆ بوو دەنگى لەسەر نەدا، لەهەمانكاتيش ئاسمانى وڵاتەكەى بەرووى فڕۆكەكانى رووسيا دانەخست.

دواى ئەوە ئەوروپا بايەخێكى زۆر گەورەى چۆنييەتى بەجێكردنى پەيماننامەى مۆنترۆ دەدا، چوار رۆژبوو هێرشەكان دەستى پێكردبوو، توركيا هێشتا لە داخستنى گەرووى بۆسفۆڕ بەڕووى كەشتييە جەنگييەكانى رووسيا و ئۆكراينا دوودڵ بوو، سەرەتا هۆشدارى دا هەموو وڵاتەكانى جيهان بەوانەشى لەسەر كەناراوەكانى ئەو دەريايەن كەشتى جەنگى بەرەو  ئەو گەرووە رەوانە نەكەن.

ئەو هەنگاوەى ئەنقەرە تەنيا دژ بە مۆسكۆ نەبوو، چونكە بەگوێرەى پەيماننامەكە ئەو بڕيارە رێگربوو لە ناتۆش كەشتييەكانى بەو گەرووە دا تێپەڕن، بەو جۆرە توركيا دۆخێكى ئاڵۆزى دروستكرد، هەڵوێستێكى مامناوەندى لەنێوان رووسيا و رۆژئاوا گرتەبەر.

گەڕانەوە بەرەو رۆژئاوا

ئێستا گەڕانەوەيەكى نوێى توركيا بەرەو رۆژئاوا هەيە، ئەگەرچى لەسەرەتاوە بەو روونييە نەبوو، ئەمەش لەبەر ئەو چوار هۆكار:

يەكەم: دەركەوتنى يەكگرتوويى رۆژئاوا كە لە شەڕى ساردەوە بەو جۆرەى ئێستا نەبووە.

دووەم: سزاكان پێگەى رووسيا لە جيهان پاشەكشە پێ دەكەن، بەمەش پۆتين كاريزمايى وەك پياوى سەركەوتووى دەوڵەت و هاوبەشى متمانە پێكراو لەدەستداوە.

سێيەم: ئەنقەرە پەى بەوە دەبات ديدى پۆتين بۆ ئيمپڕاتۆرى رووسياى گەورە، كاريگەرى لەشەڕكردن زياترە.

چوارەم: ئەنقەرە هەست بەبوونى بەربەست دەكات، ئەگەر سنوورێك بۆ رووسيا دابنێرێت.

لە چەند هەفتەى رابردوو توركيا گوتارى گۆڕى و رايگەياند، "توركيا بەردەوام  بۆ چارەسەركردنى قەيرانى ئۆكراينا راوێژ لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا دەكات." هەروەها مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "هەرچەند رووسيا دۆستمانە، بەڵام رێگەنادەين كەشتييە جەنگييەكانى بە گەرووى بۆسفۆڕ تێپەڕێت." لە هەمانكاتيش ئەردۆغان رايگەياند، "ئێمە پاڵپشتى وەرگرتنى ئۆكراينا لە يەكێتى ئەوروپا و وەرگرتنى كۆسۆڤۆ لە ناتۆ دەكەين."

سەرەڕاى ئەوەش توركيا دژ بە راپۆرتى ديپلۆماتكارانى ئۆكراينا نييە، كە دەڵێن،  "ئەنقەرە هاوكارى زياترى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و مەشقى بە فڕۆكەوانەكان كردووە."

لە دووى ئەم مانگە، ئوركيا لەگەڵ زۆربەى وڵاتە زلهێزەكانى ناو نەتەوە يەكگرتووەكان سەرۆكۆنەى هێرشەكانى رووسياى  بۆ سەر ئۆكراينا كرد، داواشى كرد رووسيا دەستبەجێ و بەبێ مەرج هێزەكانى لەو وڵاتە بكێشێتەوە. دواى دوو رۆژ لەو كۆبوونەوە وەزيرانى ناتۆ كۆبوونەوە، توركيا پاڵپشتى لە بڵاوكردنەوەى هێزى ناتۆ لە وڵاتانى دراوسێى ئۆكراينا كرد.

پۆتين حيساب بۆ ئەو يەكبوونەوەى يەكێتى ئەوروپا ناكات، كە ماوەيەكى زۆربوو لەدەستيان داوە، بۆيە پێويستە وڵاتانى رۆژئاوا زياتر ئەو يەكێتييەى نێوان خۆيان دەربخەن، بۆ ئەوەى توركيا زياتر بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین