له‌رووى یاساییه‌وه.. ئه‌گه‌ر چوارشه‌ممه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا چى روو ده‌دات؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئادارى 2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له راپۆرتێكدا بۆچوونى یاساناسانى وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار. ئه‌مه له كاتێكدایه دواى دوو جار شكستهێنان، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 30ى ئادار ده‌ستنیشان كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار. به هۆى ئه‌وه‌ى هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له ئارا نییه، بۆیه جارێكى تر چاوه‌ڕوانى شكستى دانیشتنه‌كه ده‌كرێت.
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له عێراق له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى سێقۆڵى له به‌ده‌ستهێنانى دوو له سێى ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران شكست بهێنێ ئه‌وا دەکەوێتە بارودۆخێكى هه‌ستیارەوە، له شه‌شى نیسانى داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه".
په‌رله‌مان ده‌بێت جارێكى تر داواى روونكردنه‌وه
له دادگاى فیدڕاڵى بكات
دواتر شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "به كۆتاهاتنى ماوه‌ى ده‌ستوورى ئه‌وا بابه‌ته‌كه پێویستى به بۆچوونى دادگاى فیدڕاڵى هه‌یه كه به‌م داواییه بڕیارێكى داوه بۆ دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار". ئه‌و چاودێره سیاسییه دووپاتى ده‌كاته‌وه، جگه له چاره‌سه‌رى یاسایى ده‌كرێت، بابه‌ته‌كه به سازشى سیاسى چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ئاژاوه و شڵه‌ژانى سیاسى دروست نه‌بێت، له‌وانه ناكۆكى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆسته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى كازمیش، ئیحسان شه‌مه‌رى پێیوایه كێشه‌یه‌كى نابێت وه‌ك حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ى لێناكرێت. شه‌مه‌رى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌یش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كابینه‌كه ناكرێت، چونكه كاربه‌ڕێكه‌ره، ناكرێت متمانه‌یشى لێ وه‌ربگیرێته‌وه".
له‌شه‌شى ئه‌م مانگه "ئادار" دادگاى فیدڕاڵى جارێكى تر بڕیارى دا ده‌رگاى خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكرێته‌وه، وه‌ك یاساناسان باسى ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت له ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆك كمار هه‌ڵبژێردرێت. عه‌لى ته‌میمى یاساناسى عێراقى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى عێراق باسى له‌وه كردووه، سێ تا شه‌شى نیسان دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا، ئه‌وا پێویسته جارێكى تر په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ببردرێت.
عه‌لى ته‌میمى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر له شه‌شى نیسان تێپه‌ڕین، ئه‌وا ده‌كه‌وینه پێشێلكاریى، چونكه ئه‌م خاڵه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، له‌وانه‌یه پێویست به‌وه بكات په‌رله‌مان جارێكى تر بۆچوونى دادگاى فیدڕاڵى وه‌ربگرێت، یاخود خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ر له هه‌موو لایه‌ن به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه، له‌ڕووى سیاسییه‌وه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، بتوانرێت جارێكى تر هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م بژارده‌یه‌یش چاودێرانى سیاسى باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه ئه‌وا ئاژاوه‌یه‌كى تر‌ى سیاسى دروست ده‌بێـت و جگه‌له‌مه‌یش رێژه‌ى به‌شداربوون له هه‌ڵبژارن له جارى پێشوو كه‌متر ده‌بێت.
شه‌شى نیسان دوایین واده‌یه!
عیسام فه‌یلى چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق باسى له‌وه كردووه، له رووى یاساییه‌وه ده‌بێت ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانە نه‌كرێن ئه‌وا بۆشاییه‌كى ده‌ستوورى دروست ده‌بێت. و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، "كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كى یاساییه و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 26ى ئادار دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دوو له سێى په‌رله‌مانتاران ئاماده بن و ئه‌و ژماره‌یه‌یش ئاماده نه‌بوون "ته‌نیا 202 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون"، ئه‌وا کارنامەی دانیشتنه‌كه گۆڕا و دواتر بۆ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment