خانەنشینێکى دیکە لە پێش بانکێکى سلێمانى گیانى لەدەستدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەیانى ئەمڕۆ خانەنشنینێکى دیکە لە پارێزگاى سلێمانى لە کاتى نۆرەگرتن لە پێش بانکێک بۆ وەرگرتنى مووچە گیانى لەدەستدا، بەڕێوەبەرى نەستەرى فریاکەوتنى خێرا لە سلێمانى دەڵێت، پێدەچێت بە هۆى سەرماوە بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا سلێمانی بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند،  بەیانى زوو ‏خانەنشینێكی دیكە لە کاتى نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى مووچەکەى، بە ناوی فەتاح رەزا مەولود، تەمەن (1939)، لە بەردەم بانکی باخانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، گومان دەکات گیان لەدەستدانى ئەو خانەنشینە بە هۆى سەرمابوونەوە بێت و دەشڵێت، دواى ئەوەى گەیندراوەتە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

گیانى لەدەستدانى ئەم خانەنشینە لەکاتێکدایە، کە لە هەفتەى ڕابردوو سێ خانەنشینى دیکە لەکاتى نۆرەگرتن لەپێش بانک بە هۆى جەڵتەى دڵ گیان لەدەستدا، دوان لە سلێمانى و ئەوتریان لە سۆران، مردنى چوار خانەنشین ناڕەزایی زۆرى لێکەوتۆتەوە و سەرۆکى دەستەى مافى مڕۆڤ لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمجارە لەکاتى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان خۆم دەچمە سلێمانى.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین