دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د له‌تیفى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كرد، ئێستا دانوستاندن له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌شڵێ “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ره‌وت و چوارچێوه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى ئادارى 2022 ئه‌حمه‌د له‌تیفى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، ئێستا دانوستاندن له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى، ده‌شڵێ، "له‌وانه‌یه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ كۆببنه‌وه‌".

ئه‌حمه‌د له‌تیفى له‌ لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش نایانه‌وێ سیناریۆى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو دووباره‌ ببێته‌وه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 26ى ئادارى 2022 بڕیار بوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، كه‌چى به‌هۆى ناكۆكى سیاسى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان ته‌واو نه‌بوو، بۆیه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژى چوارشه‌ممه‌ دواخرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین